ئابوری

جیاوازی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و عێراق ئاشکرا بوو

نها نیوز - هەواڵەکان

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی 2023دا بەرمیلێکی بە 16 دۆلار کەمتر فرۆشراوە، لەکاتێکدا سۆمۆ نەوتی بە 82 دۆلار فرۆشتووە لە ڕێگای بەندەری جەیهانەوە، دەشڵێت "بۆچی نەوتی ئێمە دۆشاوە و ئەوەى ئەوان نەوتە تاوەکو 16 دۆلار کەمتر بکات؟

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی جیاوازی نرخی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی "من حەوت ساڵ پەرلەمانتار بووم لە هەرێمی کوردستان بەقەد ئەو  ڕاپۆرتەی چاودێری دارایی عێراق زانیاریم دەست نەکەوت کە نەوتی سێ مانگی هەرێم داهاتی تێچو ی چەندە خەرجیەکەی چۆنە وە هەناردەکەی چۆنە هەناردەکەی لەگەڵ داتای سۆمۆ 533 هەزاری جیاوازە و کەمتر وتراوە.

سۆران عومەر ئەوەشی ئاشکرا کرد "فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە مانگی یەکی 2023 هەرێم نەوتی بە 16 دۆلار کەمتر فرۆشتووە، لەکاتێکدا سۆمۆ نەوتی بە 82 دۆلار فرۆشتووە و هەرێم بە 66 دۆلار فرۆشتویەتی، هەردوکیشیان بە بازاڕی ئەوروپیان فرۆشتووە لە بەندەری جەیهانەوە.

"بۆ ئەوەی ئێمە دۆشاوە ئەوان نەوت،  هی ئێمە 16 دۆلار کەمتر بکات؟"، سۆران عومەر وا دەڵێت

ئ.ز
2024-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.