ئابوری

نها نیوز ڕاستی و دروستی تێکەڵکردنی شایستەی دارای وانەبێژان بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

محمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی لەبارەی تێکەڵکردنی شایستەی دارای وانەبێژان بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان بە نها نیوز دەڵێت "بابەتەکە پەیوەندی بە تێکەڵکردنەوە نییە، بەڵکو بەروارەکە کەوتووەتە یەک بەروارەوە، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت ئەوا راستەوخۆ شایستەی دارایی وانەبێژانیش بۆ ڕۆژی چوار شەممە دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئازاری 2024، محمەد کەمال نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی، سەبارەت بە تێکەڵکردنی پارەی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی هێزە ئەمنییەکان تایبەت بە نها نیوز دەڵێت "بابەتەکە پەیوەندی بە تێکەڵکردنەوە نییە، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەو پاراستن ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە لە خشتەکە دانراوە، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت ئەوا راستەوخۆ شایستەی دارایی مامۆستاش دەدرێت، بەڵام بەپێی یاسای بانک مووچە دەرێت ئینجا پارەی خەرجییەکان دەدرێت، مامۆستایانی وانەبێژیش لەخەرجیەکاندایە، واتە تاوەکو مووچەی سەرەکی نەدرێت بانک ناتوانێت پارەی خەرجییەکان بدات.

مامۆستا محەمەد کەمال جەختیشیکردەوە "بەروارەکە کەوتووەتە یەک بەروارەوە ئەگەر چوار شەممە پارەکە بدرێت ئیتر پێویستیان بەوە نییە لە مووچەی داهاتی ناوخۆ پارەی دیکە خەرجبکەن داهاتە ناوخۆییەکان دەدەن بە وانەبێژان. هەربۆیە تێکەڵکردن نییە، بەڵکو بەروارەکەیان لەیەک کاتدایە.

نوێنەرەکەی وانەبێژانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "هێشتا پارەکە نەهاتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی خشتەی بۆ داناوە بۆ هێزە ئەمنییەکان، لە%90 پێشبینی دەکرێت پارەکەی بەغدا لەمڕۆ بۆ بەیانی بگات.

پارەی وانەبێژی خراپ و نەگبەتیەکەی ئەوەیە کە لەناو خەرجییەکان دانراوە، لەناو لیستی مووچەدا نییە، پارەی خەرجیش لە مووچە نادرێت لە داهاتی کۆکراوەی ناوخۆ دەبێت بدرێت"، محمەد کەمال وا دەڵێت

لەبارەی ئەوەی بۆچی شایستەی داراییەکانتان نەبوو بە چەک و (کی کارد)؟ مامۆستا محمەد ئاشکرایکرد "حکومەتی هەرێم ناوی وانەبێژانی نەخستووەتە ناو ئەو لیستەی کە بەغدا داوای کردووە، چونکە سبەی دەبێت بە ماڵ لەسەری بۆ دامەزراندن و خۆی لێدزییەوە و بەداخەوە وانەبێژان لەو بابەتەدا نین، چونکە هێشتا نەبووین بە گرێبەست تاوەکو گرێبەستیش نەبیت نابیت بە فەرمی، ئێمە لەسەر ئەو سکە یاساییە نین، چونکە لە لیستەکەدا ناوی گرێبەستەکان هەبوون.

ئەو نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژە باسی لەوەشکرد "37 هـەزار مامۆستای وانەبێـژ بـەم بەرە جەژنانە لەنـاو لیستی مووچەی فەرمانبەراندا نیە، چ شەرمەزارییەکە بۆ وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 28ی ئازاری 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی دووی بڵاوکردەوە و لە لیستەکەشدا ناوی هەریەکە لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، یەکەی 70 و 80، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش تێدا نەبوو، دواتر ناویان لە لیستەکە بۆ رۆژی چوار شەممە زیادکرا، بەهۆیەوە بریارە لەو بەروارەدا شایستەی دارای مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی کانوونی دووەم/12 بدرێت.

ئ.ز

 
2024-03-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.