ئابوری

نرخی دۆلار بەردەوامە لەدابەزین

نهانیوز - هەواڵەكان

نرخی دۆلار بەردەوامە لەدابەزین و تا دێت نرخی دیناری عێراقی بەرزتر دەبێتەوەو، تمەنی ئێرانیش بەردەوامە لەدابەزین.

ئەمڕۆ  لەبازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی  100 دۆلار بە 146 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات هەر 100 دۆلارێكیش بەرامبەر شەش ملیۆن تمەنە بەشێوەی نەقدی

دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا چاوەڕوان دەكرێت نرخی دۆلار زیاتر دابەزێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبوونەكان تایبەت دەبێت بەبواری ئابووری.


2024-03-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.