ئابوری

جوڵەیەکی سودانی بەهای دۆلاری هێناوەتە خوارەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

رۆژی هەینی ڕابردوو کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، رۆژی 15-04-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆ کوەزیرانی عێراق دەکات و باسی چاکسازییەکانی بواری ئابووریی عێراق دەکەن، ئەو هەواڵەش بەهای دۆلاری دابەزاند.

 

ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی بە هۆکارێكی بەرزبوونەوەی بەهای دینار دادەنرێت، چونکە ئێستا 100  دۆلار بەرامبەرە بە  146 هەزار دینار.

 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە زیاتر لە 200  ملیۆن دۆلاری دەفرۆشێت، کە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەدات، بەڵام بۆ پێدانی دۆلار بەو نرخە مەرجی زۆرە و زۆرینەی پارەکەش بۆ حەواڵەیە و نایەتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە.

2024-03-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.