تەندروستی

لەسەر دابەشكردنی مووچە بریارێكی نوێ ئاشكراكرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەر هەژمارێكی دیكە، كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێم كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق باوەڕ‌پێكراو نییە، بەجۆرێك (هەژماری من) لای عێراق پرۆژەیەك نییە بتوانێت پشتی پێببەستێت.

مستەفا خەلیل، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا وتی "بەپێی بریارەكەی دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم لە بانكە حكومییەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەژماری ئەلیكترۆنییان هەبێت".

"بۆ كردنەوەی هەژمار لە بانكە حكومییەكانیش پێویستە حكومەتی هەرێم لیستی ناو و ناونیشانی وەزیفی و بڕ‌ی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرێت". ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وای وت

مستەفا خەلیل لەسەر پرۆژەی (هەژماری من) بریارێكی حكومەتی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێت "هەر هەژمارێكی دیكە، كە لە بانكە ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان كرابێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق باوەڕ‌پێكراو نییە، بەجۆرێك هەژماری من لای عێراق پرۆژەیەك نییە بتوانێت پشتی پێببەستێت".

ئ.ز
2024-03-01
زیاتر...