هەمەڕەنگ

نرخی گۆشتی سوور لەم شارە جێگیر کرا

نها نیوز- هەواڵەکان

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە سبەینێوە نرخی گۆشتی سوور لە پارێزگاکە جێگیر دەبێت و نرخی کیلۆیەک گۆشت بەپێی جۆرەکەی لەنێوان 14 بۆ 18هەزار دیناردا دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رۆژی یەکی مانگی ئازارەوە، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی شارەکەدا جێگیر دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کیلۆیەک گۆشتی گوێرەکە بە ئێسکەوە نرخەکەی 14 هەزار دینار دەبێت، کیلیۆیەک گۆشتی نەرمەی گوێرەکە نرخەکەی 16 هەزار دینار دەبێت، کیلۆیەک گۆشتی بەرخیش، نرخەکەی 18 هەزار دینار دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و بەتایبەت هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە و نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لەنێوان 20 بۆ 24 هەزاردایە.
  
س،ڕ
2024-02-29
زیاتر...