وەرزش

رۆناڵدۆ له‌سه‌ر كۆرۆنا په‌یامی هه‌یه‌


کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی پەیامێکی بۆ هەوادران و وەرزشدۆستانی بڵاوکردەوە.

رۆناڵدۆ لە پەیامەکەیدا جەختی لە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کردەوە و دەڵێت: ئەمە بۆ ئێوەدەنووسم وەک کەسێکی ئاسایی، نەک وەک یاریزانێک، وەک مرۆڤێک وەک باوکێک یان کوڕێک، لەم دۆخەی ئێستای جیهان تێیکەوتووە و پێیدا تێدەپەڕێت، زۆر گرنگە کە دوای رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بکەوین و خۆمان لەو ڤایرۆسە بپارێزین.
2020-03-14
زیاتر...