وەرزش

وڵاتێک بەهۆی مەترسیی کۆرۆناوە چالاکییە وەرزشییەکانی راگرت


بەفەرمى بەهۆى مەترسیەکانى کۆرۆناوە سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان لە ئیتاڵیا بە خولى پلە یەکى تۆپى پێشەوە ڕاگیران.

جۆسیپى کۆنتى سەرۆک وەزیرانى ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنى سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکان لە سەرتاسەرى وڵاتەکەیدا.

ئەمەش بەهۆى بەرزبوونەوەى ژمارەى ئەو کەسانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، کە زیاتر لە نۆ هەزار و ١٧٠ کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون و ٤٦١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

کۆنتى دووپاتیکردووەتەوە، بڕیارەکە هەموو ئیتاڵیا دەگرێتەوە و سەرجەم چالاکیەکان تا سێى نیسانى داهاتوو دوادەخرێن، کە پێشتریش لیژنەى ئۆڵیمپى و وەزیرى وەرزشى ئیتاڵیا بەهۆى مەترسیەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە داواى ڕاگرتنى چالاکیە وەرزشیەکانیان کردبوو.
2020-03-10
زیاتر...