تەندروستی

بۆ كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور بڕیاردرا

نها- نیوز

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:  بەمەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەكانی پارێزگای سلێمانیدا رێكاری نوێ دەگیرێتەبەر.

 لەڕاگەیەنراوێكیدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە، ئاوات محەمەد  قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی كۆبووتەوەو بەمەبەستی كە‌مكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی پارێزگای سلێمانی و گرتنەبەری چەند رێكارێك بۆ نزمبوونەوەی نرخی گۆشتی سور، هەروەها هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو بۆ سەربڕین و زیادكردنی بڕی گۆشتی بەستوی هاوردەكراو.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لە‌كاتی هاوردەكردنی بەربومی ئاژەڵ و پەلەوەری و ماسیدا پێویستە رەچاوی مەرج و رێنماییەكان بكرێت.

2024-02-27
زیاتر...