وەرزش

رۆناڵدینۆ دەستگیرکرا


رۆنالدینیۆ ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە پاراگوای لەگەڵ برایەکیدا دەستگیرکرا.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی پاراگوای، رۆناڵدینیۆ بۆ بەشداریکردن لەکارێکی خێروازی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، بەڵام دەرکەوتووە بە پاسپۆرتی ساختەوە چوەتە پاراگوای.

رۆناڵدینیۆ خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری خانوبەرەیە، لە بەڕازیل کۆمپانیاکەی تاوانبارکرا بە ئەنجامدانی سەرپێچی ژینگەیی، بەوهۆیەوە سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام کۆمپانیاکە سزا داراییەکەی نەدا، ساڵی ۲۰۱۸ دەسەڵاتدارانی بەڕازیل پاسپۆرتی بەرازیلییان لە رۆناڵدینیۆ سەندەوە بۆ ئەوەی گەشتی دەرەوەی وڵات نەکات تاوەکو غەرامە داراییەکانی دەدات.
2020-03-05
زیاتر...