وەرزش

زێدان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ په‌یامی هه‌یه‌


زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌ بردنه‌وه‌ی یاری كلاسیكۆ، ده‌ڵێت، بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ هێشتا هیچ شتێك ناگۆڕێت.

له‌ گه‌ڕی 26ی لالیگا و له‌ یاری كلاسیكۆدا یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ میوانداری بارسێلۆنای كرد و به‌ 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر لێیبرده‌وه‌.

زینه‌دین زیدان له‌دوای یارییه‌كه‌ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كانان كرد و گوتی "ئێمە شایەنی سەرکەوتن بووین دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی باشمان له‌ به‌رگری و هێرشبردن پێشكه‌شكرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م هاوسه‌نگ بوو، له‌پێشه‌وه‌ گوشارێكی باشمان كرد، له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا ئێمه‌ زۆر باشتر بووین، له‌ پێشه‌وه‌ و له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگه‌دا گوشارێكی زۆرمان خسته‌ سه‌ریان، به‌تایبه‌تی كه‌ ئه‌وان حه‌زناكه‌ن كۆنترۆلی تۆپ له‌ده‌ستبده‌ن. له‌ كۆتاییدا 3 خاڵی یارییه‌كه‌مان برده‌وه‌.
2020-03-02
زیاتر...