بانکی ناوەندی رێژەی فرۆشی دۆلاری کاشی زیادکرد
نهانیوز- هەواڵەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22 شوباتی2024، بانکی ناوەندی عێراق لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خستنەرووی خواستی کڕینەوەی دۆلار رایگەیاند،: "لەلایەن بانکی رافیدەین و رەشیدەوە بۆ دابینکردنی کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بڕی 28 ملیۆن و 830هەزار دۆلاری کاش کڕدراوەتەوە".
ئاماژە بەوەش کراوە، لە تێکڕای فرۆشی ئەمڕۆی دۆلار بڕی 188 ملیۆن و 658 هەزار و 77 دۆلاری بە شێوەی حەواڵە بووە.
هاوکات رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی بە تێکڕا بڕی 213 ملیۆن و 533 هەزار و 518 دۆلاریان فرۆشتووە و لەو رێژەیەش 11 ملیۆن و 390 هەزار دۆلاری بەشێوە کاشبووە و ئەوەش سێیەم نزمترین رێژەی فرۆشی کاش بووە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تا رۆژی 20ـی شوبات.
|