کوردستان

عەلی تەمیمی: هەرێم پابەندی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت زیانی گەورە دەكات

نهانیوز- هەواڵەکان

شارەزایەكی یاسایی رایگەیاند: هەرێمی كوردستان ملكەچی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت بەیاخیبوو دادەنرێت .

عەلی تەمیمی، شارەزایی یاسایی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەرێمی كوردستانەوەنەوە، ئاشكرایكرد "لەحاڵەتێكدا هەرێمی كوردستان ملكەچی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی نەبێت، ئەوا بەیاخیبوو دادەنرێت و حكومەتی فیدراڵ دەتوانێت رێوشوێنی یاسایی دژی بگرێتەبەر".

تەمیمی دەشڵێت "دادگا دەسەڵاتی جێبەجێكردنی پابەندكرد بەدانانی تەرخانكراوی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانكە عێراقیەكان، ئەو بڕیارە پێویستە جێبەجێبكرێت".

وتیشی "لەئێستا بەدواوە بۆتە ئەرك لەسەر بەغدا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانكە عێراقیەكان دابنێت، دوای هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم".

"پێویستە لەسەر هەرێمی كوردستان ناوی فەرمانبەران و ژمارەیان رەوانەی وەزارەتی دارایی بكات،  ئەویش لای خۆیەوە تەرخانكراوی دارایی رادەستی بانكەكان دەكات بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا" تەمیمی وای وت.



2024-02-22
زیاتر...