کوردستان

بومەلەرزە پارێزگای كرماشانی هەژاند

نهانیوز- هەواڵەکان

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلەی رێختەر شاری گەیلانی پارێزگای كرماشان هەژاند. 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆماركردنی بومەلەرزەی ئێران، كاتژمێر 3:36 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22ی شوباتی 2024، بومەلەرزەیەك بەگوڕی چوار پلەی رێختەرو لە قوڵایی 10 كیلۆمەتری زەوی لە شاری گەیلاندا روویداوە. 
 ناوەندەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو "دواتر لەكاتژمێر 4:45 خولەك بوومەلەرزەیەكی دیكە بەگوڕی 2.7 پلەی رێختەر لەناوچەكە روویداوەو ئەو دوو بوومەلەرزەیەش لەدووری 6 كیلۆمەتریی شاری گەیلاندا روویانداوەو هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكان بڵاونەكراوەتەوە".
 


2024-02-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.