وەرزش

ئینتەرمیلان هەوڵ بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەدات


یانەى ئینتەرمیلان هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەى جێگرەوەى لاوتارۆ مارتینێز دەستپێکردوەو پێنج یاریزانیش لە ژێر چاودێریدان.

پاش ئەوەى لاوتارۆ مارتینێز رەتیکردەوە گرێبەستەکەى لەگەڵ ئینتەرمیلان درێژ بکاتەوە و دەنگۆی ئەوە دروستبوو کە دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنەوە، ئیدارەى ئینتەرمیلان هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەى شوێنگرەوەى ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە دەستپێکرد.

بە پێی رۆژنامەى توتۆ سپۆرتی ئیتالی بێت، ئیدارەى ئینتەرمیلان پێنج هێرشبەری خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆ و تا کۆتایی وەرز چاودێرییان دەکات.

ئەو پێنج هێرشبەرەش بریتین لە ئۆبامیانگی هێرشبەری ئارسناڵ و تیمۆ فێرنەری هێرشبەری لایبزیگ و مارسیالی هێرشبەری مانچستەر یونایتد و جیرۆدی هێرشبەری چێلسی و درایس مارتینزێ هێرشبەری ناپۆلی.

ئینتەرمیلان ئەم وەرزە لە ژێر دەستی کۆنتیدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری گەورەى ئەنجامداوە و یانەکە لەقۆناغی نوێبونەوەدایە.
2020-02-27
زیاتر...