کوردستان

وەزیری پێشمەرگە هۆشداری دەداتە عەبدوڵڵای حاجی مەحمود

 نهانیوز- هەواڵەكان

لەكاتێكدا ئەمڕۆ ڕوفاتی  پیرۆزی  چەندین ئەنفال  گەڕایەوە كوردستان، بەڵام عەبدوڵای وەزیری شەهیدان بەهۆی كێشەو ململانێ و لەترسی محەمەدی حاجی مەحمودی برای نەهاتوەتە چەمچەماڵ بۆ پێشوازی لەڕوفاتی پیرۆزی ئەنفالكراون و بەشداری لەمەراسیمی بەخاكسپاردنیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست نهانیوز كەوتوە، لەكاتێكدا ئەمڕۆ لەمۆنۆمێنتی ئەنفال لەقەزای چەمچەماڵ بەئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هەرێم و بەپرسانی باڵای هەرێم و حزبە سیاسیەكان مەراسیمی پێشوازی و بەخاكسپاردنی روفاتی 172 ئەنفالكراوی گەرمیان بەڕێوەدەچێت، بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بەشداری مەراسیمەكەی نەكرد.    
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای رووداوەكەی دوێنێی مەڵبەندی هەولێری پارتی سۆسیال دیموكرات كە عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بە پاسەوانەكانی وەزارەتی شەهیدان كە سەر بە هێزی زێرەڤانیە دەستیبەسەر مەڵبەندی هەولێری پارتی ئۆسیال دیموكراتدا گرت، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هۆشداریداوە بە عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری شەهیدان كە بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگەو پاسەوانەكانی لەوەزارەت بۆ ململانێ و هەڵكوتانە سەر بارەگا بەكارنەهێنێت.
غازی عەباس بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری پارتی سۆسیال دیموكرات لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ زیاتر لە 10 جار هەڕەشەم لێكراوەو خوێنی من لەئەستۆی عەبدوڵڵای حاجی مەحمودو فارس رەحمان حاجی و  كۆنەجاش باهیر فەقێ ساڵحەو هەر كێشەیەك بۆ خۆم و خێزانەكەم دروستی ببێت لەئەستۆی ئەوانە".
وتیشی"عەبدوڵڵای حاجی مەحمود ژمارەیەك چەكداری وەزارەتی  شەهیدان و ئەنفالكراوانی هێناوەتە سەر مەڵبەندو دەستیان بەسەردا گرتوەو بەهەڕەشە پێمیان وتوم نەچمەوە ناو مەڵبەندو پێیان وتم بەبڕیاری عەبدوڵڵای حاجی مەحمود بەرپرسی مەڵبەند نیم و سەرۆكی حزبەكەشمان ئاگاداری ئەو كارە نیە".
لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا وتی" ئەوەی كراوە كودەتایەو ناو مەڵبەندی كردوە بەسەربازگەو داگیری كردوەو هێزەكەش سەر بەزێرەڤانییە".
2024-02-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.