کوردستان

دادگای فیدراڵی كورسی توركمان و ئەرمەنەكانی پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندەوە

نهانیوز- هەواڵەكان

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا ژمارەی كورسی كۆتاكان هەڵبوەشێنرێتەوەو ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستانیش لە 111 كورسییەوە بكرێتە 100 كورسی و هەرێمی كوردستانیش بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی بەسەرۆكایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی خۆیدا لەبارەی  یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە جێگەی كۆمسیۆنی راپرسی و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
دادگاكە بڕیاریشیدا "بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەكرێت و  ژمارەی كورسی كۆتاكان كە 11 كورسین هەڵدەوەشێندرێنەوەو نادەستوورین، بەو پێیەش كۆی ژمارەی كورسی پەرلەمانی كوردستان لە 111 كورسییەوە دەكرێنە 100 كورسی".

2024-02-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.