کوردستان

دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا

نهانیوز- هەواڵەكان

ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی بەسەرۆكایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنی خۆیدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا " دەبێت بەپێی ماددەی 116 و 117 دەستووری عێراق، دەبێت هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە بكەن كە مووچەی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆی دابەش بكرێت".
دادگای فیدراڵی بڕیاری ئەوەشیدا "دەبێت هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان پابەندی یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی بن بۆ پێدانی شایستە داراییەكان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەركی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ بگرێت و كێشە و ناكۆكییەكانی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەر بكات، تا دڵنیایی بدرێت لە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".
دادگاكە ئەوەشی بڕیاردا"پێویستە حكومەتی عێراق پابەندبێت بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرو فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حكومەتی  هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەشبكات". 

2024-02-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.