کوردستان

حكومەتی كاربەڕێكەر لەبارەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە

 نهانیوز- هەواڵەکان

حكومەتی كاربەڕێكەر لەبارەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم، ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2024، ئەنجومەنی وەزیرانی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەرو ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر كۆدەبێتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە 24ی9ـی 2023، تایبەت بەڕاگرتنی كاركردن بەیاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2019، تایبەت بەهەمواری یاسای پارێزگاكان، ژمارە (3)ی ساڵی 2009، لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆ دەكرێت.

2024-02-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.