زیندانییە هەڵاتوەكەی گەرمیان دەستگیركرایەوە
نهانیوز- هەواڵەکان
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو زیندانییەكی راگیراو لەگەرمیان لەدەستی هێزەكانی ئەمنی هەڵات، ئەمڕۆ دەستگیركرایەوە.
لەوبارەیەوە عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زیندانییەك بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام لەناكاو لەدەستی هێزەكانی پۆلیس هەڵات، چەند كاتژمێرێك دوای هەڵاتنی توانراوە زیندانییە هەڵاتووەكە لەگەڕەكی شەهیدانی كەلار دەستگیربكرێتەوە.
|