دابەشكردنی ئاو لە سلێمانی دوادەكەوێت
نهانیوز- ههواڵهكان
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، "بەهۆی كێشەی كارەباوە، دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكانی سلێمانی دوادەكەوێت".
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەهۆی دروست بوونی کێشەی کارەبا لە پڕۆژەکانمان، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت تا چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان دوادەكەوێت".
جەختیشی كردەوە، "تیمەكانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی كارەبا و ئاوی سلێمانی لە كاركردنی بەردەوامدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئاسایی بوونەوەی پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان".
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە رێگەی هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوكان (هێڵی یەك و دوو) هەروەها پڕۆژەی ئاوی سەرچنارەوە ئاوی پاكی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری دابین دەكات.
|