تەندروستی

بەشێك لەگەڕەكەكانی هەولێر بێ ئاو دەبێت

نهانیوز- هەواڵەكان

 بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: بەهۆی هەوەرە بروسكەوە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز  دوو لەكاركەوتووە. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان بڵاویكردوەتەوە "پڕۆژەی ئاوی ئیفراز دوو كە سنووری گەڕەكەكانی هەر یەك لە (كوێستان، ئاری، عولەما، سەلاحەددین، نووسەران، حاكماوە، بەشێك بەختیاری، كوردستان، كورانی مخمور) دەگرێتەوە بەهۆی هەورە تریشقە پڕۆژەی لەكاركەوتووە. 

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە بۆ دابینكردنی ئاو، دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارەوە بكەن 07504467378 


2024-02-17
زیاتر...