وەرزش

زێدان داوای لێبوردن ده‌كات


زینه‌دین زیدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، داوای لێبوردن له‌ جه‌ماوه‌ری شاهانه‌ و یه‌كێك له‌ هێرشبه‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد.

ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی لالیگا له‌ گه‌ڕی 24ی لالیگادا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ له‌ مه‌درید میوانداری سێلتا ڤیگۆی كرد و یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌ك به‌ یه‌كسانبوون كۆتاییهات و جیاوازی نێوان ریال مه‌درید و بارسێلۆنای ركابه‌ری بووه‌ ته‌نیا یه‌ك خاڵ، ئه‌مه‌ش جه‌ماوه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ی نیگه‌ران كرد، به‌و پێیه‌ی سێلتا ڤیگۆ ئه‌مساڵ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ناكات و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له‌ پله‌ی شانزده‌می ریزبه‌ندیدایه‌.

زیدانی راهێنه‌ر له‌دوای یارییه‌كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی له‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو خاڵه‌ گرنگه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی و دانی به‌وه‌دا نا كه‌ گۆڕانكارییه‌كانی له‌و یارییه‌دا هه‌ڵه‌ بوون.
2020-02-18
زیاتر...