هەواڵ

پرۆگرامی خوێندنی 9ی بنەڕەتی كەمدەكرێتەوە

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان

سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بڕیاری كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی قۆناغی 9ی بنەڕەتی دەركردو نوسراوی بڕیارەكەشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە كردوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەنوسراوێك كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی 9ی بنەڕەتی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كرد كە بۆ تاقیكردنەوەی نیشتمانی دیاریكراون.
ئەمڕۆ 13ی شوباتی 2024، بەئیمزای وەزارەتی پەروەردە نووسراوێكی بەئیمزای د.سەیوان عەلی سەرۆكی لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان بڵاوكردوەتەوەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان كراوەو ئاگاداری كردونەتەوە لە خشتەی ئەو پرۆگرامانەی تاقیكردنەوەی خولی یەكەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024ی پۆلی 9ی بنەڕەتی كە تیایدا ئەنجام دەدرێت.


 

2024-02-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.