هەمەڕەنگ

سه‌گێك رۆژانه‌ به‌ پاس ده‌چێته‌ پارك و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌


سەگێک رۆژانە بە پاس دەچێتە پارک و شوێنی یاریکردنی، دواتر هەر بە پاس دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

لە واشنتنی ئەمەریکا، سەگێک رۆژانە بە پاس دەچێتە پارک و لەوێ لەگەڵ چەند سەگێکی دیکە یاری دەکات، دواتر سەگەکە هەر بە پاس و دوای چەند کاتژمێرێک دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

خاوەنی سەگەکە، تیکتی مانگانەی بۆ سەگەکە کڕیوە و بە ملیەوە بە پەتێک بەستوویەتی، تاوەکو بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی پاسەکەی بەکاربهێنێت.

چیرۆکەکە بەمجۆرەیە، سەگەکە بە ناوی ئیکلیسپ، زۆر چاوەڕێی خاوەنەکەی دەکات بیبات بۆ پارکەکە، بەڵام خاوەنەکەی بەناوی جێف سەرقاڵ دەبێت. ئەویش خۆی دەچێتە وێستگەی پاسەکە.

خاوەنی پاسەکە دەیناسێتەوە لەگەڵ خۆی دەیباتە پارکەکە و لەوێ دایدەبەزێنێت.

دوای چەند جارێک گەشتکردن بە تەنها، جێف دەزانێت کە سەگەکەی پێویستی بەو نییە بۆ رۆشتن و گەڕانەوە، ئیدی تیکتێکی بۆ ئەکڕێت و رۆژانە سەگەکە خۆی دەچێتە شوێنی یاریکردنی، شۆفێری پاسەکە و هەندێک لە سەرنشینانی دەیاناسنەوە و رۆژانە بەخێرهاتنی دەکەن.
2020-02-08
زیاتر...