وەرزش

میسی زۆرترین موچه‌ له‌ جیهاندا وه‌رده‌گرێت


راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی مووچەی راستەقینەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرادەکات و ئەو یاریزانە زۆرترین مووچە لە جیهاندا وەردەگرێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە جیهاندا و ئەو یاریزانە مانگانە 8.3 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنا وەردەگرێت، بەمەش ساڵانە مووچەکەی دەگاتە 99 ملیۆن و 600 هەزار یۆرۆ.

بەمەش مێسی دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەجیهاندا، لەکاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس مانگانە 4.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و ساڵانە مووچەکەی دەگاتە 54 ملیۆن یۆرۆ، بەمەش رۆناڵدۆ نزیکەی دوو ساڵ هێندەی ساڵێکی مێسی مووچە وەردەگرێت.
2020-02-07
زیاتر...