وەرزش

پێشبینی ده‌كرێت له‌ سێ هه‌فته‌دا سێ كلاسیكۆ ئه‌نجامبدرێت


تیروپشكی قۆناخی 8ی جامی شای ئیسپانیا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌ 3 هه‌فته‌دا 3 كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید ئه‌نجام بدرێن.

تیروپشك نه‌یهێشت هه‌ردوو گه‌وره‌ جه‌مسه‌ری تۆپی پێی ئیسپانیا، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ قۆناخی 8ی جامی شای ئیسپانیادا رووبه‌ڕووی یه‌كدی ببنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا دووجار رووبه‌ڕووی یه‌كدی ببنه‌وه‌ له‌جیاتی جارێك.

به‌پێی سیستمی نوێی جامی شای ئیسپانیا، له‌ قۆناخی 16 و 8ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا یه‌ك یاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا له‌ قۆناخی پێش كۆتاییدا دوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ پێشان له‌ قۆناخی 16ه‌وه‌ تاوه‌كو یاری كۆتایی دوو یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كران.

2020-02-01
زیاتر...