هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خێزانه سێ كه‌سیه‌كه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كرا
ئاژانسی نها...
پۆلیسی عه‌نكاوه رایگه‌یاند، ڕۆژی 21 ی ئەم مانگە سێ تەرمی خێزانێکیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە کە بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستداوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی عه‌ناكاوه له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی سێ هاوڵاتی كه چه‌ند رۆژێك پێشئێستا له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرانه‌وه رایگه‌یاند، ئەو خێزانە کێشەی جیابونەوەی لەگەل هاوسەرەکەی هەبووە و دوای ئەوەی چەند جارێک ویستویەتی منداڵەکانی ببینێت، دەرگای لەسەر نەکراوەتەوە و باوکیان پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە، بەبڕیاری دادگا دەچنە ماڵەکەو دوای شکاندنی دەرگا، دەبینن هەرسێ کەسەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی به‌وه‌شكراوه، خیزانەکە پێکهاتوون لە دایكێکی تەمەن 37 ساڵ و کوڕەکەی تەمەن 18 سال و کچێکی تەمەن 15 ساڵ، ئاوارە بوون و خەڵکی سنوری دەشتی نەینەوان و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە لەگەڕەکی عەنکاوەی شاری هەولێر نیشتەجێن.
|