هەواڵ

به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ رێگایه‌كی سه‌ره‌كی هه‌رێم داخرا

ئاژانسی نها..

بەھۆی بارینی بەفری زۆر و دروستبوونی به‌سته‌ڵه‌ك رێگای حاجی ئۆمه‌ران - پیرانشار داخرا.

لە دیوی ئێران رێگا لە بەفر پاكنەكراوەتەوە، بۆیە ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆ دروستبووە و ئێستا گەشتیار و بازرگانان ناتوانن ھاتووچۆ بكەن.

هاوكات گومرگی حاجی ئۆمه‌ران داوا لە گەشتیار و بازرگانانی ھەرێمی كوردستان دەكات بە ھیچ شێوەیەك روو لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران نەكەن.

2020-01-23
زیاتر...