هەواڵ

تره‌مپ وایزانیوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم كۆبانێ كۆبووه‌ته‌وه‌ نه‌ك نێچیرڤان بارزانی

ئاژانسی نها...

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ داڤۆس نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆبووه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا نێچیرڤان بارزانی به‌ مه‌زڵم كۆبانێ تێگه‌یشتبوو.

سایتی دره‌و ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دۆناڵد ترەمپ نێچیرڤان بارزانی لێ بووە بە مەزلوم كۆبانێ، لەبری باسی هەرێمی كوردستان‌ و پرسی كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بكات، باسی رۆژئاوای كوردستان‌ و ناوچەی ئارامی كرد لەگەڵ توركیا.

هەموان پێشبینی ئەوەیان دەكرد، لەسەرەتای دیدارەكەدا‌و لەبەرچاوی كامێراكان ترەمپ باس لە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بكات بۆ كردنەدەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق‌و هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو پرسەوە، بەڵام ترەمپ دور رۆیشت‌و بە وشەیەكیش باسی هەرێمی كوردستان‌و تەنانەت عێراقیشی نەكرد.

ترەمپ لە قسەكانیدا باسی لە رۆژئاوای كوردستان‌و ناوچەی ئارام كرد لە سنوری نێوان توركیا‌و رۆژئاوای كوردستان، پێدەچێت لە بنەڕەتەوە ترەمپ نەیزانیبێت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە نەك رۆژئاوای كوردستان.




2020-01-22
زیاتر...