هەواڵ

له‌ رێگه‌ی قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی په‌یامێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات

ئاژانسی نها...

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ رێگه‌ی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ په‌یامێك بۆ یه‌كێتی ده‌نێرێت.

میدیایه‌كی نزیك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ( په‌یسه‌ر) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەهۆی دواكەوتنی دیاری كردنی كاندیدەكان بۆ پۆستە چۆڵەكانی كابینەكەی، پەیامێكی لەڕێگای جێگرەكەیەوە ئاڕاستەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووە.

لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستەكانی بریكاری وەزیرو بەڕێوەبەر گشتییەكان مەسرور بارزانی لە رێگەی قوباد تاڵەبانی جێگرییەوە، پەیامێكی ئاڕاستەی یەكێتی كردووە، بۆ ئەوەی  كاندیدەكانی یەكێتی بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەی پشكی ئەون پێشكەش بكات.

ئەوە لە كاتێكدایە كە تا ئێٍستا كابینەكەی مەسرور بارزانی تەواو نەكراوە و پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان و چەندین پۆستی تر كەسایەتیان بۆ دیاری نەكراوە. 
2020-01-22
زیاتر...