له كۆبوونهوهی نێوان ترهمپ و نێچیرڤان بارزانی باسی چی كرا؟
ئاژانسی نها..
لە دووەم رۆژی کۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبونەوە.
له كۆبوونهوهكهدا دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگهیاند، جێی خۆشحاڵیمە کە لەگەڵ سەرۆکى ههرێمى كوردستاندام و ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆرە بەنیازین کۆببینەوە و بەباشی کارمان لەگەڵ یەکتر کردووە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئێمە لە هەندێک ناوچەی سنووری سووریاین، ئێمە زۆر بەباشی کارمان لەگەڵ تورکیا کردووە لەبارەی ئەو ناوچەیەی پێی دەگوترێت ناوچەی ئارام، من ئەوە بەرزدەنرخێنم کە تاوەکو دەکرێت ئەوێ سەلامەت بهێڵینەوە.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، دەمەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزمەوە تاوەکو سوپاست بکەم بەڕێز سەرۆک بۆ پێشوازیکردن لە ئێمە لێرە لە داڤۆس.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئێمە هاوبەشەێکی گرنگی یەکدین، سوپاس بۆ سەرکردایەتیت، سوپاس بۆ پشتیوانییەکانت، ئێمە بەیەکەوە داعشمان تێکشکاند، بەناوی گەلی کوردستانەوە دەمەوێت سوپاس و پێزانینی خۆمان دەرببڕین بۆ سەرکردایەتی و بۆ پشتیوانییەکەت.
|