ڤیدیۆ.. مه‌حمود سه‌نگاوی: پێشمەرگەكەی یەكێتی له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه كارەبای لێدراوە و كوژراوە
ئاژانسی نها..
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مەحمود سەنگاوی وه‌ڵامی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاسایشی پارتی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئاسایشی پارتی پێشمەرگەکەی یەکێتییان لە ژێر کارەباو تەعزیبا کوشتووە
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌یتی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كه‌مان ( مەجید ئیبراهیم) له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئاسایشی پارتیدا گیانی له‌ده‌ستداوه و نه‌خنكێندراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زیندانی ترمان لە زیندانی ئاسایش‌دا تا بەیانی بەهۆی هاواری ئەو پێشمەرگەوە نەخەوتوون.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندرۆژێكپێش ئێستا مه‌حمود سه‌نگاوی له چله‌ی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی شه‌هید پارتی به كوژرانی پێشمه‌رگه مه‌جید ئیبراهیم له زینداندا تۆمه‌تباركرد و ئاسایشی پارتی وه‌كو داعش ناساند.
دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی ئاسایشی پارتی وه‌ڵامی مه‌حمود سه‌نگاوی دایه‌وه و رایگه‌یاند، تۆمه‌ت بۆ ئاسایش هه‌ڵده‌به‌ستی و داوای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه مه‌حمود سه‌نگاوی وه‌ڵامی ئاسایشی پارتی دایه‌وه.
|