گرێبەستی فەرمانبەران نوێکرایەوە
ئاژانسی نها...
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگەیاند، وەزیری دارایى ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم را راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەو رایگەیاند، ئاوات جەناب وه‌زیری دارایی واژۆى لەسەر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست لە هەموو دامودەزگاکانى هەرێمدا کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا فەرمانبەرانى گرێبەست لە بەشێک لە شار‌و شارۆچکە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان گردبونەوە، و داواى دامەزراندنى هەمیشەییان کرد، بەپێى ئامارەکانیش ٢٩ هەزار فەرمانبەرى گرێبەست لەسەرجەم فەرمانگەکانى هەرێمى کوردستاندا هەن.
|