تەندروستی

زیانێكی كوشنده‌ی به‌كارهێنانی نێرگه‌له‌ ئاشكرا كرا


لە سووید، نەخۆشێک بەهۆی هێنانەوەی خوێن و کۆکەی بەردەوام گەینرایە نەخۆشخانە، دوای پشکنین ئاشکرا بوو بەکتریا چووەتە ناو سییەکانی.

نەخۆشەکە نێرگەلە کێش بووە، هەفتانە پێنج جار لەگەڵ هاوڕێکانی نێرگەلەی بەتامی جیاواز کێشاوە.

گۆڤاریEuropean Journal of Case Reports in Internal Medicine ئاشکرایکردووە، ئەو نەخۆشەی سووید، دووچاری نەخۆشی سیل (دەردەباریکە) بووە، ئەمەش لە رێگای بەکتریایەک کە لەناو سۆندەی نێرگەلەکە بووە، پێشتر کەسێک بەکاری هێناوە کە نەخۆشی سیلی هەبووە.

پزیشکان دەڵێن، لەگەڵ ئەو هەموو زیانەی نێرگەلە، گواستنەوەی ئەو جۆرە نەخۆشیانە زیانێکی دیکەی نێرگەلەیە.

نەخۆشی سیل چییە؟

نەخۆشی سیل لە رێگای بەکتریا لە کەسێکەوە بۆ کەسێكی دیکە دەگوازرێتەوە. بەکتریاکە لە رێگای کۆکە و پژمین بڵاودەبێتەوە.

سیل جیا لە سییەکان، کار دەکاتە سەر چەند ئۆرگانێکی دیکەی لەش.

سیل دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، کۆکە، ئارەقەکردنی شەوانە، لەدەستدانی کێش، ماندوویەتی و هەندێک جاریش هەڵئاوسانی مل.

لە هەندێک کەس نیشانەکانی سیل بە دیار ناکەون تا ئەو کاتەی نەخۆشییەکە تەشەنە دەسەنێت، ئەمەش دەیکاتە نەخۆشییەکی کوشندە.
2020-01-17
زیاتر...