وەرزش

چاره‌نوسی گاریس بیڵ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید یه‌كلاییكرایه‌وه‌


به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی گاریس به‌یڵی یاریزانی ریال مه‌درید، چاره‌نووسی یاریزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌ یه‌كلاكرده‌وه‌.

جۆناسان بارنێتی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی به‌یڵ به‌ تۆڕی ESPNی گوت: "گاریس به‌یڵ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌دا ناچێته‌ هیچ یانه‌یه‌ك و هه‌ر له‌ ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ وه‌رزی داهاتووش بمێنێته‌وه‌".

به‌یڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید تاوه‌كو 2022 واژۆكراوه‌ و یانه‌كه‌ هاوینی رابردوو ده‌یه‌ویست به‌ڕێی بكات، به‌ڵام ده‌سته‌واره‌یه‌كی گونجاو بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ پێشكه‌ش نه‌كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید، خۆی داوای به‌ڕێكردنی یاریزانه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام كه‌ له‌ یانه‌كه‌دا مایه‌وه‌، رایگه‌یاند متمانه‌ی به‌ ئاستی یاریزانه‌كه‌ هه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ تیپه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌.

گاریس به‌یڵ ئێستا نه‌خۆشه‌ و له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌شداری له‌ یارییه‌كانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا ناكات، كه‌ له‌ سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیپه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ یاریی كۆتایی.
2020-01-10
زیاتر...