وەرزش

جارێکی دیکە پۆڵ پۆگبا تووشی پێکان بووەوە


پۆڵ پۆگباى یاریزانى مانچستەر یونایتد دووبارە توشى پێکان بووەتەوە و نەشتەرگەرى بۆ دەکرێت.

سۆلشایەرى ڕاهێنەرى یانەى مانچستەر یونایتد لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکردووە، پۆڵ پۆگبا توشى پێکان بووەتەوە لە جومگەى پێیدا، کە هەمان پێکانەکەى پێشوویەتى و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

سۆلشایەر دەڵێت "ئامۆژگارى پۆگبا کراوە نەشتەرگەرى بۆ پێکانەکەى بکات و هەر ئەوەش دەکات، لەوانەیە سێ بۆ چوار هەفتە دوورکەوێتەوە".

پۆگبا بەهۆى ئەم پێکانەوە بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر ئارسناڵ نەکرد، لە هەفتەى ٢١ى پریمەر لیگدا، کە تیپەکەى بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر دۆڕا، پێشتریش هەر بەهۆى پێکانەوە نزیکەى سێ مانگ لە یاریکردن دوورکەوتبووەوە.

 
2020-01-02
زیاتر...