تەندروستی

ئازاری پشت چ پەیوەندیەکی بە ددانەکانەوە هەیە؟


پزیشكێک بەناوی یوخن شمیت وتی، ئازاری پشت بۆ نەخۆشییەکانی ددان دەگەڕێتەوە، چونکە چەناگە لەرێگەی ماسولکە و دەمارەکانەوە بەستراوە بە بڕبڕەی پشتەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم پزیشکە ئەڵمانییە روونیکردووەتەوە، ئازاری پشت دەگەڕیتەوە بۆ نەخۆشییەك بەناوی " Temporomandibular joint dysfunction"، کە دەکرێت ببێتە هۆی هەستکردن بە ئازار لە ددان، مل، جومگەکان، ئازاری سەر، سەرگێژخواردن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەکرێت دانەجیڕە ببێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری پشت، کە ئەمەش هۆکارە بۆ گرژبوونی ماسولکەیی کە دەبێتە هۆی ئازاری پشت.

بۆیە دەبێت رێنمایی لە پزیشکێکی ددان وەربگیرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی هۆکاری ئازاری پشتتان دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کێشە لە ددانەکانتاندا هەیە، لەم حاڵەتەشدا دەبێت رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ وەربگرن.

 
2020-01-02
زیاتر...