وەرزش

میسی ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ژیانی گۆڕیوه‌

ئاژانسی نها...

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری لالیگا بۆ یەکەمجار باسی ئەو کەسە دەکات کە ژیانی یاریکردنی ئەوی گۆڕیوە و بە هۆی ئامۆژگارییەکانی ئەو کەسەش گەیشتوتە ئەو ئاستەی کە ئێستا هەیەتی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لیۆ دەڵێت: شانازی ده‌كه‌م کە گۆڵکاری مێژوویی لالیگام.

پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی لیۆنێل مێسی:

"ئەمڕۆ ئامۆژگارییەکانی ساموئێل ئیتۆ بە بیر خۆم دەهێنمەوە، ئەو یاریزانە ساڵانێک لەمەوبەر بە منی گوت: ''پەلەت نەبێت و رۆژێک دێت ده‌ست به‌ گۆڵكردن ده‌كه‌یت، چونكه‌ ئەو کاتەی من پەیوەندیم بە بارسێلۆنا کرد بارودۆخم باش نەبوو، چەند یارییەک لەسەر یەک هیچ گۆڵێکم پێ نەکرا، بەڵام ئیتۆ هەمیشە ئامۆژگاری ئەوەی دەکردم کە پەلە نەکەم و رۆژێک دێت وەڵامی هەوڵەکانت وەردەگریت، دوای ئامۆژگارییەکانی یاریزانە کامیرۆنیەکە رۆژ لە دوای رۆژ ئاستم بەرەو پێش چوو تا گەیشتمە ئەم قۆناخە، بۆیە ئیتۆ ژیانی یاریکردنی منی گۆڕی."

"من شانازی بەوە دەکەم کە گۆڵکاری مێژوویی خولێکی وەکو لالیگام، هەمیشە شانازی بە خۆمەوە دەکەم  کە خاوەنی یەکێک لە ریکۆردە گەورەکانی لالیگام، پێشتر له‌ لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كاندا به‌ وردی سه‌یری جووڵه‌ی گۆڵپارێزم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم هه‌نگاو ده‌نێت یان نا، سه‌یری كاردانه‌وه‌ی گۆڵپارێز و جووڵه‌ی دیواره‌كه‌ی به‌رده‌مم ده‌كرد كه‌ چۆن ده‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌زموونی زیانم وه‌رگرتووه‌ و له‌ راهێنانه‌كان مه‌شقێكی زۆر له‌سه‌ر لێدانه‌ راسته‌وخۆیه‌كان ده‌كه‌م."

"كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌هۆی منداڵه‌كانه‌وه‌ زۆر ده‌جوڵێم، به‌تایبه‌تی كاتێك له‌ راهێنانه‌كان ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ به‌په‌له‌ نان ده‌خۆم بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌نمه‌ قوتابخانه‌."
2019-12-30
زیاتر...