وەرزش

رۆناڵدۆ بردنەوەیان لە ئۆدینێزى بە گرنگ دەزانێت


ڕۆناڵدۆ بردنەوەکەیان بەرامبەر ئۆدینێزى بەگرنگ دەزانێت و پێشیوایە گرنگە بە متمانەوە یارى بکەن.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ئۆدینێزى لە خولى ئیتاڵیا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبەرى یۆڤانتۆس ئاماژە بە گرنگى سەرکەوتنى یانەکەى لە یارییەکەدا دەکاتەوە و پێشیوایە بە ڕێگەیەکى باش یارییان کردووە.

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى دەڵێت "ئەوەى گرنگبوو بردنەوەى یارییەکە بوو، هەرچەندە دەشمانتوانى گۆڵى زیاتر تۆماربکەین".

بۆ یەکەمجار بوو سارى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس لە هێڵى هێرشبردندا پێکەوە یارى بە ڕۆناڵدۆ و هیگواین و دیبالا بکات و توانیشى سەرکەوتووبێت.

لەم بارەیەوە ڕۆناڵدۆ دەڵێت "پێموایە بە ڕێگەیەکى باش یاریمانکرد و گرنگیشە بە متمانەوە یارى بکەین، شتەکە پەیوەندى بە ئاستى تاکە کەسییەوە نییە، بەڵکو کارى بەکۆمەڵە".

ڕۆناڵدۆ لە یارییەکەدا دوو گۆڵى تۆمارکرد و لە ئێستا بە نۆ گۆڵ لە پلەى چوارەمى ڕیزبەندى گۆڵکارانى خولى ئیتاڵیایە و بە جیاوازى هەشت گۆڵ لە دواى شیرۆ ئیمۆبیلى هێرشبەرى لازیۆوەیە.
2019-12-16
زیاتر...