هەواڵ

لە رووداوێکی هاتوچۆدا ١٣ کەس بوونە قوربانی

ئاژانسی نها...

لە پارێزگای  دهۆک بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ١٣ کەس بوونە قوربانی.

بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو روداوێکی هاتوچۆ لە  جۆری پێکدادان لە نێوان پێنج ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای کومەڵگای باعەدرێ لە سنوری قەزای شێخان سەر بەپارێزگای دهۆک رویداو بەو هۆیەوە 13کەس برینداربون .

هۆکاری روداوەکە خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان بووە بەشێوەیەک لەسەرەتادا پێکدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل دا دروستبوە و دواتر بەهۆی ئەو روداوەوە دو ئۆتۆمبێلی دیكەش توشی پێکدادان بون.

2019-12-14
زیاتر...