توێژینهوهیهك: كهشی سارد ئهگهری تووشبوون به شێرپهنجه زیاد دهكات
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی ئەمریکی پەیوەندی دۆزیوتەوە لەنێوان کەشی سارد و تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.
زۆربەی توێژینەوەکانی پێشووتر پەیوەندییان دۆزیبووەوە لەنێوان کەشی گەرم و تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست، بەڵام ئەمە یەکەمجارە توێژینەوەیەک پەیوەندی بدۆزێتەوە لەنێوان کەشی سارد و ئەگەری تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە.
لە توێژینەوەکەدا پزیشکە ئەمریکییەکان لە داتای تووشبووانی شێرپەنجە جیاوازەکان لە 15 ویلایەتی ئەمریکا کۆڵیوەتەوە، پزیشکان بۆیان دەرکەوتووە، گۆڕانی کەشوهەوا بەگشتی و کەشی سارد بەتایبەتی، بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ مەترسیی شێرپەنجە زیاددەکەن.
پزیشکە توێژەرەکان رایدەگەیێنن، لە ویلایەتە سارد و باراناوییەکانی ئەمریکا تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتربووە، ئەمەش چونکە لە وەرزە ساردەکاندا بەرکەوتنمان بە ماددە توشکەرەکانی شێرپەنجە زیاترە، ئەمە تەنیا شێرپەنجەی سییەکان ناگرێتەوە کە لە وەرزە گەرم و وشکەکاندا مەترسیی سەرهەڵدانی زۆرترە.
|