خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی یه‌ك هه‌فته راگه‌یاندرا
ئاژانسی نها...
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، ڕۆژی یەك شەممە 15ی كانوونی یەكەم مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممەش مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خەرج دەكرێت.
هاوكات ڕۆژی سێ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی داد خەرج دەكرێت، ڕۆژی پێنج شەممە 19-12-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان) دابەشدەكرێت.
|