سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات
ئاژانسی نها...
له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه گشتییەکانی دوێنێی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆریس جۆنسۆن كرد.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ بۆریس جۆنسن رایگه‌یاند، به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستی هێنا.
نێچيرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی رێز و پێ‌زانین بۆ هاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان، راشیگویاندوە، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا.
|