به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك سێ كه‌س بوونه قوربانی
ئاژانسی نها..
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی تاسلوجە - سلێمانی، سێ كەس بونە قوربانی.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی تاسلوجە - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و چۆتە سایتی بەرامبەرو وەرگەڕاوە.
بەهۆی روداوەكەوە شۆفێرەكە و دو سەرنیشن برینداربون.
|