هه‌ولێر.. به‌هۆی گڕگرتنی مۆلیده‌یه‌ك دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ئاژانسی نها...
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی گرگرتنی مۆلیده‌یه‌ك دوو كه‌س كه كوڕ و باوكێكن گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه كاتژمێر4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گروپی نیشته‌جێی ئاڵتوون ستی له شاری هه‌ولێر روویداوه تیایدا كوڕ‌و باوكێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه له‌كاتی تێكردنی گاز بووه له مۆلیدهكه، له‌وكاته‌دا مۆلیدهكه گریگرتووه ده‌ستبه‌جێ كوره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و دوای چه‌ند كاتژمێرێكیش باوكه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
|