هەواڵ

قوباد تاڵه‌بانی: ناكرێت پرۆژه‌ی چاكسازیی بكرێته‌ ده‌ستكه‌وت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك

ئاژانسی نها...

جێگری سەرۆکیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و هەمزو وەزیرەکاندا گفتوگۆی تێروتەسەلیان لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی کردوە و ئەنجومەنی وەزیران تێیپەڕاندوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكوكه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی، ئەنجومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پڕۆژە یاسای چاكسازی لەموچە و خانەنشینی و دەرماڵەی پەسەند كرد، بنەڕەتی ئەم پرۆژەیە هی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، نابێت هیچ لایه‌نێكی به‌ ده‌ستكه‌وتی خۆی بزانێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەم كابینەیەشدا وەک چۆن لە کارنامەكەیدا بەڵێن درابوو، بەگیانێكی بەرپرسانەو پڕ لەتەبایی و لە سایەی كاری پێكەوەیی ناو ئەنجومەنی وەزیران دەوڵەمەند كرا و دەنگی لەسەر درا، سەرۆکی حکومەت و بەندە و هەمو وەزیرە بەڕێزەکانی سەر بە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی بەشداری حکومەت و سکرتێر و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی تێروتەسەلمان کرد تا پرۆژەکەمان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕاند.
 
قوباد تاڵه‌بنی ده‌شڵێت، ناكرێت بكرێتە دەستكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.
 

2019-12-12
زیاتر...