وەرزش

نیمار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌


راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، نەیمار داسیلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بۆ یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ریال مەدرید هەڕەشەی لەسەرە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە راهێنانەکانی پاریس سانجێرماندا پشکنین بۆ قاچی راستی یاریزانەکە کراوە و دەرکەوتووە، هەستی بە ئازار کردووە لەکاتی جووڵەکردن بە قاچی، بۆیە ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە بەشداری لە یارییەکە نەکات، کە بەهۆی پێکانەوە لە یارییە نێودەوڵەتییەکانیش بێبەش بوو.

جگە لە نەیمار، هێشتا بەشدارییکردنی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسیش لە یارییەکە یەکلایی نەبووەتەوە، لەکاتێکدا ئەو یاریزانەش لەرووی جەستەییەوە بەتەواوی ئامادەنییە، بۆیە دیارنییە کە راهێنەر بەشداری بەو دوو یاریزانە دەکات یان نا.

پاریس سانجێرمان بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داهاتوو یەکلاییکردووەتەوە، ئەمشەو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی ریال مەدرید، لەو یارییەدا کە کاژێر 23:00 بەڕێوەدەچێت.
2019-11-26
زیاتر...