تەندروستی

سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی چا بۆ دڵ


چا گروپێکی دیکەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێی دەوترێ فلاڤۆنۆید، کە ئەو مادە فلاڤۆنۆیدە لە سەوزەوات، میوە، شوکولاتەی رەشدا هەیە، سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ دڵ.

بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی چا مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ کەمدەکاتەوە، شەکری خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها بەرزی رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە، چەوری خوێن دادەبەزێنێت، رێگری دەکات لە قەڵەوبون.

لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتوە خواردنەوەی چای رەش بۆ ماوەی 12 هەفتە، رێژەی چەوری خوێن %36 کەم دەکاتەوە، شەکری خوێن بە رێژەی %18 کەم دەکاتەوە.

لە توێژینەوەیەکی دیکەدا دەرکەتوە ئەو کەسانەی سێ کوپ چا لە رۆژێکدا دەخۆنەوە، بە رێژەی %11 مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ کەم دەبێتەوە.
2019-11-25
زیاتر...