وەرزش

رۆناڵدۆ پێی ناخۆشه‌ گۆڕانكاریی پێبكرێت


رۆناڵدۆ پێی ناخۆشە گۆڕانکاری پێ بکرێت و دانی بەوەشدا نا کە لە دوو یاریی رابردووی یۆڤانتۆس لەروی جەستەییەوە ئامادە نەبوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى ئابۆلای پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرایکرد کە ئەو لە دوو یاریی رابردوی یوڤی بەرامبەر میلان و لۆکۆمۆتیڤ لەروی جەستەییەوە لەسەدا سەد ئامادەنەبوە.

وتیشی: هەموو کەسێک دەزانێت من حەزم لەوە نیە لەسەر کورسی یەدەگ بم وگۆڕانکاریم پێ بکرێت.

رۆناڵدۆ ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو لە بریاری راهێنەر تێدەگات کە داینیشاندوە بەڵام ئەمیش بە پێکانەوە هەوڵی داوە هاوکاری یۆڤانتۆس بکات بۆ بردنەوە.

رۆناڵدۆ لە دوو یارییەکەى یوڤی بەرامبەر میلان و لۆکۆمۆتیڤ لەلایەن ساری راهێنەرەوە دانیشێنراو کاردانەوەکانیشی بونە جێی سەرنجی راگەیاندنەکان.
2019-11-18
زیاتر...